10
كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی ئاق ده‌ڕه‌ی مشكین شار، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و كرێكارێكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی ناڕازی چوونه‌ته به‌رده‌م كڵانتهری ١١ی مشكین شار و به خۆپێشاندان خوازیاری ئازادی هاوكاره‌كه‌یان بوون.