6
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گۆڕستانی شانازیان له شاری سه‌قز گه‌مارۆ دا و ڕێگه‌یان نه‌دا خه‌ڵك یادی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی به‌رز ڕابگرن.
هاوكات له‌گه‌ڵ پێنجه‌مین ساڵڕۆژی پێكرانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی به مووشه‌كه‌كانی سپای پاسداران و به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه له تاران، هێزه ئینتزامییه‌كانی سه‌قز ڕێگه‌یان نه‌دا بنه‌ماڵه‌ی سێ قوربانی ئه‌و ڕووداوه به ناوه‌كانی “ڕزگار ڕه‌حیمی“، “فه‌ریده غوڵامی” و “ژیوان ڕه‌حیمی” له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان كۆببنه‌وه.