12
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فرۆكه‌ی پی اس ٧٥٢ی ئۆكراینی كه به موشه‌كه‌كانی سپای پاسداران پێكرا، له شاری تۆرنتۆی كانادا و له سه‌ر گڵكۆی قوربانیان كۆبوونه‌وه و یادی ئازیزانیان به‌رز ڕاگرت.
له ڕێكه‌وتی ١٨ی به‌فرانباری ١٣٩٨، فڕۆكه‌یه‌كی موسافیربه‌ری ئۆكراینی له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه به دوو مووشه‌ك پێكرا و ١٧٦ كه‌س له سه‌رنشینه‌كانی گیانیان به‌خت كرد. ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ پێنجه‌مین ساڵڕۆژی ئه‌و كاره‌ساته، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان له ئێران، ئورووپا و كانادا له سێ كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا یادی ئازیزانیان به‌رز ڕاگرت و خوازیاری محاكمه و سزادانی تاوانباران بوون.