بێتاوان ناسینی ڕۆیا حێشمه‌تی له‌ تۆمه‌تی‌ ته‌بلیغ دژی نیزام له‌ شاری سنه‌

ڕۆیا حێشمه‌تی، هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه‌ كه‌ له‌ مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٢، به‌ بیانووی بڵاوكردنی وێنه‌ی بێ حیجاب له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ ته‌بلیغ دژی نیزام تۆمه‌تبار كرابوو، له‌و تاوانه بێبه‌ری ناسێندرا.

ڕۆیا حێشمه‌تی له‌لایه‌ن دادگای سنه‌وه‌ به‌ ٧٤ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كرا و له‌ كاتی لێدانی قامچی دا، سروودیبه‌ ناوی ژن، به‌ ناوی ژیان، جل و به‌رگی كۆیلایه‌تیمان دڕان، شه‌وی تارێكمان ڕۆژ ئه‌بێته‌وه‌ و قامچیه‌كان ده‌بنه ته‌وه‌رداس به‌سه‌ر جه‌لاده‌كانی خوێندبوو. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای به‌دوای خۆی دا هێنا و له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ جارێكی دیكه‌ دادگایی و ئه‌مجاره‌ له‌ تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی نیزام بێ تاوان ناسێندرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net