بانگهێشت و وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه‌ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا

به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینایان بانگهێشت و به‌ زۆره‌ملێ به‌ڵێننامه‌یان لێ وه‌رگرتوون.

به‌ وته‌ی یاساناسان، وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه‌ له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كارێكی نایاساییه‌ و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم مافی ئه‌وه‌یان نییه‌ به‌ زۆره‌ملێ خه‌ڵك ناچار به‌ واژۆكردنی به‌ڵێننامه‌ بكه‌ن. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی كه‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی خه‌ڵك ده‌ترسێت، هه‌وڵی داوه‌ له‌ ڕێگه‌ی بانگهێشتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا و وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه‌ به‌ر به‌ ده‌ستپێكی دووباره‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بگرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net