وه‌زاره‌تی بێهداشتی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: له ساڵی ڕابردووی زاینی دا ٣٠ هه‌زار كه‌س به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم له حاڵێكدا بڵاو ده‌كرێته‌وه كه ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی پیسی هه‌وا له گه‌وره‌شاره‌كانی ئێران ئامارێكی مێژوویی تۆمار كردووه و ده‌وڵه‌ت ناچار بووه، چه‌ندین ڕۆژ ناوه‌نده‌كانی په‌وه‌رده و ئیداره ده‌وڵه‌تیه‌كان دابخات. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش ناوندی تۆژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: ته‌مه‌نی تووش بوون به‌و نه‌خۆشیه له ئێران ده ساڵ كه‌متر له مامناوه‌ندی جیهانییه. سووتانی به‌رده‌وامی مازۆت له وزه‌خانه‌كان، بایه‌خ نه‌دان به وزه‌ی پاك، ناستانداردبوونی سیسته‌مه‌كانی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی، نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی سه‌نعه‌ت، نزیكی شارۆچكه سه‌نعه‌تییه‌كان به شاره گه‌وره‌كان، گۆرانكاری كه‌ش و هه‌وا، هه‌روه‌ها سیسته‌می ناكارامه‌ی بێهداشت و ده‌رمان سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووان به شێرپه‌نجه له ئێرانه.