كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی دادخوازی سه‌قز دژ به‌ سزای ئێعدام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له‌ دایكانی دادخوازی سه‌قز له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بوون.

دایكانی دادخوازی شاری سه‌قز به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه موراد، دروشمی ژن،ژیان،ئازادیان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری هه‌وڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ بوون. دایكانی دادخوازی سه‌قز هه‌روه‌ها داوایان كرد هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ئازاد بكرێن و سزای سێداره‌ به‌ گشتی ڕابگیرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net