7
رۆژی یەکشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، به‌هۆی تەقینەوەی تانکه‌رێکی سووتەمەنی لە نیجریە، ٧٦ کەس گیانیان لە دەست دا و دەیان کەسی دیکە بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، تانکه‌رێکی سووتەمەنی لە ئەیالەتی نیجر لە نیجریە وه‌رگه‌ڕاوه و كاتێك خه‌ڵك بۆ بردنی سووته‌مه‌نی له ده‌وری تانكه‌ره‌كه دا كۆبوونه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه ڕووی داوه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ٧٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌س بریندار بوون. ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته له حاڵێكدایه كه نیجریه گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی نه‌وت له قاڕه‌ی ئه‌فریقایه و نرخی سووته‌مه‌نی له‌و وڵاته زۆر به‌رزه.