ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام و كه‌مپه‌ینی ڕزگاركردنی به‌ندكراوانی سیاسی و زیندانیانی مه‌حكووم به ئێعدام، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان دووپات كرده‌وه.
کەمپەینی ڕزگارکردنی زیندانییانی سیاسی و به‌ندكراوانی مەحكووم بە سێدارە، هه‌روه‌ها كارزای سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام له بهیاننامهكهیان دا ڕایانگه‌یاند: ئەم مانگرتنه گشتیه بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین له ئاست حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و دژ به هەموو ئێعدامەکان لە ئێران و کوردستان بەڕێوە دەچێت. به‌و بۆنه‌وه داوا له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئێران ده‌كه‌ین په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بن و گیانی چه‌ندین ئینسان له سێداره ڕزگار بكه‌ن.