6
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان، دانیشتووانی گوندی “هه‌زارانی” سه‌ر به شارستانی ئاودانان له ئاست زه‌وتكردنی مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له گوندی هه‌زارانی هه‌وڵی زه‌وتكردنی ١٠٠ سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی گوندنشینانیان داوه، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵك بوونه‌ته‌وه و تێكهه‌ڵچوون ڕووی داوه. هێشتا هۆكاری ئه‌و كاره ڕوون نییه و گوندنشینان ڕایانگه‌یاندووه كه ڕێگه ناده‌ن سه‌رچاوه‌ی ژیان و مه‌عیشه‌تیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه تاڵان بكرێت.