13
شه‌وی پێنجشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی جه‌ماڵ عه‌زیزی، ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی له سنووری هه‌نگه‌ژاڵ بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی بانه به بێ ئاگاداركردنه‌وه ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، فیشه‌كی جه‌نگی به‌ر بڕبره‌ی پشتی جه‌ماڵ عه‌زیزی كه‌وتووه و ناوبراو به سه‌ختی بریندار بووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و كۆڵبه‌ره برینداره بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌قز كراوه.