15
به‌یانی شه‌ممه ٦ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌ركان سالس، شاغڵ له پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گازی جنووبی ئێران، له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری له تاران كۆبوونه‌وه.
شه‌وی هه‌ینی كرێكارانی ئه‌ركان سالس به ئۆتوبووس خۆیان گه‌یاندووه‌ته تاران و له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری دا خۆپێشاندانیان كردووه. كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، وه‌لانانی په‌یمانكار، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.