18
ڕۆژی شه‌ممه ٦ی ڕێبه‌ندان، شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له پارێزگاكانی سنه، ئیلام، كرماشان و لۆڕستان دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
ماوه‌ی ٨ ڕۆژه كامیۆندارانی قه‌سری شیرین، كرێند و گێڵانغه‌رب مانیان گرتووه و ڕۆژی ڕابردوو كامیۆندارانی پارێزگاكانی سنه، ئیلام و لۆڕستانیش په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتییه بوون. كامیۆن‌داران له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی نرخی كرێ بار، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و پێدانی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل و لاستیك به نرخی گونجاو بوون.