ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته هێرشێكی چڕ و پڕیان كرده سه‌ر به‌ندئاوی تشرین و عه‌ین عیسا و به‌وهۆیه‌وه دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٥ كه‌سی دیكه بریندار بوون.
ڕۆژی ڕابردوو فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و تۆپهاوێژی جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته هێرشێكی گه‌وره‌یان كرده سه‌ر شه‌ڤانان له به‌ندئاوای تشرین و عه‌ین عیسا، كاتێك هێرشه‌كانیان شكستی هێنا، خه‌ڵكی مه‌ده‌نیان كرده ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، دوو منداڵ له عه‌ین عیسا گیانیان له‌ده‌ست دا و منداڵێكی دیكه بریندار بوو. هه‌روه‌ها ١٤ كه‌سی مه‌ده‌نی له كۆبوونه‌وه‌ی مانگرتووانی سه‌ر به‌ندئاوای تشرین له هێرشی په‌هبادی توركیادا بریندار بوون. شایانی باسه كه هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له ڕاگه‌یاندنێك دا ناسناوی ٨ شه‌رڤانی دیكه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له ناوچه جیاجیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان و له شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان گیانیان به‌خت كردووه.