ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان و هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌هه‌مین ساڵڕۆژی ئازادكردنی كۆبانی، كوردانی دانیشتووی ئاڵمان، فه‌ڕانسه، هوله‌ند، ئێسپانیا و ئیتالیا بۆ پشتیوانی له به‌رخۆدانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوردانی ئازادیخوازی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له شاره‌كانی فڕانكفۆرت، گۆڵن و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئاڵمان، بۆردۆ و مارسه‌ی له فه‌ڕانسه، بارسلۆن له ئێسپانیا، ئامستره‌دام له هوله‌ند و ڕۆم له ئیتالیا دژ به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته له ڕۆژئاوای كوردستان بوون.