به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، حسێن عوسمانی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ پاش ١١ ساڵ به‌ندكران تووشی چه‌ند نه‌خۆشی سه‌خت بووه و ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و بێ ورگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی گه‌ڕێنداروه‌ته‌وه بۆ زیندانی ورمێ.
حسێن عوسمانی له ڕێكه‌وتی ٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ٩٢ی هه‌تاوی پاش بانگ‌كران بۆ ئیتلاعاتی مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو بۆ ماوه‌ی ١٣ مانگ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژ به خۆی كرا. مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٩٤ی هه‌تاوی، حسێن عوسمانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی دیاكۆ ڕه‌سووڵ زاده و سابیر شێخ عه‌بدوڵا دادگایی كرا. ئه‌و سێ به‌ندكراوه له په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش دا به “موحاره‌به له ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له كۆمه‌ڵه” و “هاوكاری له ته‌قینه‌وه” به ئێعدام له سه‌ر شه‌قام مه‌حكووم كران. حوكمی سێداره‌ی حسێن له دیوانی باڵای وڵات ڕه‌د كرا و ناوبراو به ٣٠ ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ زیندانی ورمێ مه‌حكووم كرا. دوو هاودۆسیه‌ی حسێن له سێداره دران له حاڵێكدا فه‌رمانده‌ی سپای مهاباد ساڵی ٨٩ ڕایگه‌یاندبوو كه تۆمه‌تبارانی سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌كه كوژراون.