ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له به‌نده‌كانی ٨ و ٤ی زیندانی ئێڤین له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و گواستنه‌وه‌ی مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام به ناوه‌كانی مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی له ناكاودا بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ڕاگوێزران. گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی و مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان، ناڕه‌زایه‌تی هاوبهندییهكانیانی لێكهوتهوه و ڕۆژی چوارشه‌ممه، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له به‌نده‌كانی ٨ و ٤ ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی. پاش سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوان، به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین هه‌موو زیندانیانی ئه‌و دوو به‌نده‌یان له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و دیدار له گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كردووه.