خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی ئاڵمان دژ به‌ یاسای نوێی كۆچبه‌ری

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران شارومه‌ندی ئاڵمانی له‌ چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته دژ به‌ سه‌ختكردنه‌وه‌ی یاسای كۆچبه‌ری ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حیزبی دیمۆكرات مه‌سێحی ئاڵمان به‌ هاوكاری حیزبی ئاڵترناتیو بۆ ئاڵمان گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان بۆ به‌رته‌سككردنی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له‌و وڵاته په‌سه‌ند كردووه‌ و به یاسابوونی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌،‌ ناڕه‌زایه‌تی ئازادیخوازان و چه‌په‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ شاره‌كانی به‌ڕلین، لایپزیك، موونیخ، دۆرتمۆند، كۆڵن، هانووفێر، فرایبوورگ و چه‌ند شاری دیكه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و په‌سه‌ندكراوه‌یه‌‌ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net