14
ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی سوید له شاری ستۆكهۆڵم كۆبوونه‌وه و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ یاسای سه‌ختی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته نیشان دا.
ماوه‌ی چه‌ند مانگه كه كۆمه‌ڵێك په‌نابه‌ری ئێرانی له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی كۆچبه‌رانی سوید ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر ئه‌بڕن و داوای پێدانی مافی شارومه‌ندی له‌و وڵاته ده‌كه‌ن. له نێو ناڕازیان دا كه‌سانێك هه‌ن كه چه‌ندین ساڵه له وڵاتی سوید ده‌ژین، به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسیان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه و له دۆخێكی سه‌خت دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.