7
ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، به هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه له كارگه‌یه‌كی شاری ڕه‌شت، سێ كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، باوكێكی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ و دوو كوره‌كه‌ی به هۆی سووتانی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی ئه‌لكترۆنی له شاری ڕه‌شت به سه‌ختی بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه. به پێی ئاماره‌كان، ساڵانه زیاتر له ٦٥٠ كرێكار به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ئه‌بنه قوربانی و به سه‌دان كارگه‌ر كه‌م ئه‌ندام و بریندار ده‌بن.