ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، “ڕه‌سول بۆداغی” چالاكی سنفی موعه‌لیمان، له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین ئازادكرا.
ناوبراو له ساڵانی ڕابردوودا باره‌ها به بۆنه‌ی چالاكبوونی له كانوونی سنفی موعه‌لیمان، له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و حوكمی زیندانی درێژ ماوه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. ئه‌و چالاكوانه ساڵی ١٣٩٠ له كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و دوایین جار ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠ له لایه‌ن ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، كه دوای ١٠ ڕۆژ، به دانانی بارمته ئازاد كرا. پاش ئازادبوونی، له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠١، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به نیزام” و “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات“، سه‌رجه‌م حوكمی پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. له كۆتاییدا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئازادی به مه‌رجی ئه‌و به‌ندكراوه په‌سه‌ند و ئازاد كرا.