7
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ ڕێبه‌ندان، چه‌كدارێكی فاشیست له شاری ئۆربڕۆی سوید هێرشی كرده سه‌ر ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌ی په‌نابه‌رانی گه‌وره‌ساڵ و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداودا، ده كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٥ كه‌سی دیكه بریندار بوون.
به وته‌ی پۆلیسی سوید، شاری ئورێبڕۆ له ٢٠٠ كیلۆمتری شاری ستۆكهۆڵم هه‌ڵكه‌وتووه و تاوانبار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه كه په‌نابه‌رانی سه‌رووی ٢٠ ساڵی تێدا بووه و قوتابیان له‌وێ دا فێری پیشه و زمانی سویدی بوون. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ده كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٥ی كه‌سی دیكه بریندار بوون.