ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، “سالار ساعد موچێشی” هونه‌رمه‌ندی وێنه‌كێشی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵه‌ی خه‌ڵكی شاری سنه، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٤ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و هاووڵاتییه و هه‌روه‌ها به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر بارودۆخی ته‌ندرووستی ناوبراو و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له پاڵی خراوه، هێشتا ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان وڵامده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان نین و شوێنی ڕاگرتنی ئه‌و به‌ندكراوه دیار نییه. جێگای ئاماژه‌یه له ڕۆژانی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان و چالاكانی مه‌ده‌نی كوردستان له لایه‌ن ناوه‌نده سه‌ركوته‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.