18
كۆمه‌ڵێك له دووكاندارانی شاری سنه له شه‌قامه‌كانی سیرووس، فێرده‌وسی و مه‌ردووخ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی ئاشكرابوونی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه، په‌یامێكیان بڵاو كرده‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و په‌یامه‌دا هاتووه: ئێمه كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاتنی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه له هه‌موو پێشمه‌رگه، كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران پیرۆزبایی ده‌كه‌ین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین به‌هێزتر له پێشوو ڕێگا و ڕێبازی كۆمه‌ڵه درێژه پێ بده‌ین. ئێمه هه‌موو مانگرتنه‌كان به‌شداریمان كردووه و به‌ڵێن ئه‌ده‌ین كه كار و چالاكییه‌كانمان به‌رینتر بكه‌ین و وه‌فادار به ئامانجی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بین.