22
ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی داڕمانی مه‌عده‌نی زێڕ له وڵاتی مالی ٥٠ كرێكاری ژن و پیاو گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، ده‌یان كانگای نایاسایی له ڕۆژئاوای مالی لێ دراون و له‌لایه‌ن كۆمپانیا چینیه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌وڵه‌تی مالی بڕیاری دا به‌شێك له پشكی مه‌عده‌نه‌كان ڕاده‌ستی شیركه‌ته خۆجێیه‌كان بكرێت، به‌ڵام هیچ ستانداردێك له‌لایه‌ن خاوه‌ن شیركه‌ته‌كانه‌وه ڕه‌چاو نه‌كراوه و ڕۆژی شه‌ممه ده‌یان كرێكاری ژن، پیاو و منداڵ به‌هۆی داڕمانی مه‌عده‌ن گیانیان له ده‌ست داوه.