ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران خوێندكاری زانكۆ و قوتابی له چه‌ند شاری ئه‌ندۆنێزی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به سیاسته‌كانی ده‌وڵه‌ت دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكاران و قوتابیانی ئه‌ندۆنێزی له ئاست بڕیاری سه‌ركۆك كۆماری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی به‌شه‌كانی په‌روه‌رده، بێهداشت و ژێرخانه‌كانی ئه‌و وڵاته ناڕازین و ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت بودجه‌ی دابینكردنی بێهداشتی بۆ پێدانی سه‌د ڕۆژ خۆراكی خۆڕایی به بیانووی قه‌ربووكردنه‌وه‌ی كه‌م خۆراكی گۆڕاوه، له حاڵێكدا ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئه‌منیه‌تی بێهداشت و خۆراك پێكه‌وه بۆ شارومه‌ندان دابین بكات. شایانی باسه كه گه‌نجانی ئه‌ندۆنیزی بزووتنه‌وه‌یه‌كیان به ناوی “ئه‌ندۆنێزی گڵاپ” ڕێك خستووه و ئه‌و بزووتنه‌وه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت.