15
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه، هه‌زاران دژبه‌ری سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی دۆناڵد ترامپ سه‌باره‌ت به كرێكاران و كۆچبه‌ران، له به‌رانبه‌ر ساختمانی كۆنگره و كۆشكی سپی له واشینگتۆن كۆبوونه‌وه و خوازیاری كۆتایی هێنان به توندڕه‌وییه‌كانی ترامپ له بواره‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بوون.
ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی په‌نابه‌ران، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مافی شارومه‌ندی كۆچبه‌ران، له‌سه‌ركارده‌ركردنی كرێكاران، كارمه‌ندانی فیدڕاڵ، دادستانی، جهنگهلبانی و شاره‌دارییه‌كانی ئه‌مریكا نیشان دا. خۆپێشانده‌ران ترامپیان وه‌كوو كه‌سێك ناو برد كه خولیای “ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی” هه‌یه و بیر له دیكتاتۆری ده‌كاته‌وه.