8
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ژنانی باكووری كوردستان له چه‌ند شاری توركیا به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامانی حیزبی به‌رابه‌ری و دیمۆكراسی گه‌لان، مه‌جلیسی ژنانی ناوچه دیمۆكراتیكه‌كانی “د.ب.پ” و ڕێكخراوی ژنانی كرێكار له شاره‌كانی وان، ئانكارا، ئادانا و ئامه‌د له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا پێشوازییان له ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان كرد. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه وێڕای پیرۆزبایی كردنی ٨ی مارس، خوازیاری یه‌كگرتوویی ژنانی توركیا و جیهان له به‌رانبه‌ر توندووتیژی و كولتووری پیاوسالاری بوون.