5
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتی له شاری كامیاران له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كران.
به پێ ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م سێ هاووڵاتییه که ناوه‌کانیان بریتین له “محه‌ممه‌د میرزا ڕه‌حمانی“، “جه‌بار ئیبراهیمی” و “هێمن ئیبراهیمی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیان له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان،هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه و زانیاریێك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتنیان له به‌رده‌ستدا نییه. پێشووتر له لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتیێكی دیكه به ناوی ” مووسا تابێعی” له شاری كامیاران ڕاگه‌یندرابوو، به‌م جوره ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان بۆ چوار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.