گیان له‌ ده‌ستدانی شه‌ش شاخه‌وان له بانه

ماڵپه‌ڕی په‌یام

رۆژی هه‌ینی ١٠ی ره‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣ شه‌ش که‌س له شاخه‌وه‌نانی بانه له کاتی که‌ژوانی له کوێستانه‌کانی حه‌وتاشی سه‌ر به شاری بانه که‌وتنه ژێر ڕنووی به‌فر و گیانیان له ده‌ست دا.

رۆژی هه‌ینی چه‌ند گروپی شاخه‌وانی شاری بانه به ناوه‌کانی سورکێو و زاگروس و پاژین و گروپێکی شاری بۆکان به‌ره‌و کوێستانی كه‌ڵه‌كه‌جاڕی حه‌وتاش سه‌ر به شاری بانه وه‌ڕێ ده‌که‌ون. به‌ڵام به داخه‌وه به هۆی هاتنی ڕنووی به‌فر چه‌ندین شاخه‌وان له ژێر به‌فردا ده‌میێننه‌وه و هه‌وڵه‌کان بۆ رزگار کردنیان تا سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه ١١ی ره‌شه‌ممه درێژه‌ی ده‌بێت. له رۆژی یه‌که‌مدا به یارمه‌تی شاخه‌وانان و خه‌ڵکی شاری بانه و به تایبه‌ت ئاواییه‌کانی حه‌وتاش و ده‌وروبه‌ر توانیان چه‌ندین شاخه‌وان ڕزگار بکه‌ن و به برینداری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری بانه کران، به‌ڵام به داخه‌وه له‌م کاره‌ساته‌دا شه‌ش شاخه‌وان به ناوه‌کانیشه‌هلا ڕه‌حمانی، ڕووناک دانشمه‌ند، یاسا سادقی، عومه‌ر عه‌بدوڵڵاهی، کاروان ئه‌حمه‌دپور، خالق محه‌ممه‌دنژاد،گیانیان له‌ده‌ست دا و  خه‌م و په‌ژاره‌ی زۆریان بۆ خه‌ڵکی شاری بانه به تایبه‌ت ئازیزان و هاوڕێیانیان به جێ هێشت. به‌ بۆنه‌ی ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌وه له ناوه‌ندی هه‌واڵی کۆمه‌ڵه‌وه هاوخه‌می خۆمان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌‌ی ئازیزی شاخه‌وانانی گیانبه‌ختکردوو و خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی شاری بانه راده‌گێنین و هیوای زو چاک بوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net