5
سه‌ر له به‌یانی هه‌ینی ١٠ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆڵبه‌رێكی گه‌نج خه‌ڵكی شاری سه‌رپێڵی زه‌هاو به ناوی “شه‌هنام زاهری نژاد” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به بێ ئاگاداری هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد.
ناوبراو خێزاندار و خه‌ڵكی گوندی “مله‌ڕۆڵان” سه‌ر به شارستانی سه‌رپۆڵی زه‌هاه. جێگای ئاماژه‌یه به پێی ئاماره‌كان له ساڵی ٢٠٢٤دا به لانیكه‌م ٣٤٥ كۆڵبه‌ر له ناوچه سنووریه جیاوازه‌كانی كوردستان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی، سه‌رما بردوویی، كه‌وتنه خوار له به‌رزایی و هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌ی مین، بۆ دابینكردنی ژیان و وه‌ده‌ستهێنانی پێداویستیه‌كانی ژیانیان، گیانیان به‌ختكردووه و به سه‌ختی بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوونه.