17
به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی ٤.٨ ڕیشته‌ری ناوچه‌ی قه‌سری شیرینی كرماشانی له‌رزاند و هاووڵاتیان شه‌وی ساردیان له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره‌دا تێپه‌ڕ كرد.
به پێی هه‌واڵه‌كان، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه به هۆی به‌رزبوونی پله‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه رژانه ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان و به هۆی بایه‌خ نه‌دانی كۆماری ئیسلامی به دۆخی هاووڵاتیان، زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه شه‌وی ساردیان به بێ ده‌ستڕاگه‌یشتن به حه‌شارگه و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان تێپه‌ڕ كرد. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و ناوچه‌یه له ساڵانی ڕابردوودا به هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه، خه‌ڵك زیانێكی زۆریان به‌ر كه‌وتووه و تا ئێستا كۆماری ئیسلامی زیانه‌كانی خه‌ڵكی قه‌ره‌بوو نه‌كردووه‌ته‌وه.