16
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “كه‌ریم قوبادی” ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ پاش تێپه‌ڕبوونی ٢٨ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا شوێنی ڕاگرتنی و هه‌روه‌ها چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، پاش گه‌ڕانی ماڵه‌كه‌ی به بێ به‌لگه‌ی قه‌رزایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیتلاعات کراوە. ناوبراو له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا به هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستی، له ژێر چاودێری پزشكدا بووه و به‌رده‌وامی به‌ندكرانی مه‌ترسی گه‌یشتنی زیانێكی زۆری دیكه به ته‌ندروستی ئه‌و چالاكی ژینگه‌ییه ده‌خاته ئاراوه.