ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، مه‌راسیمی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن له شاری جورنه‌ڕه‌شی سه‌ر به پارێزگای ڕۆحا له باكووری كوردستان و ئۆردووگای په‌نابه‌رانی مه‌خموور له باشووری كوردستان به‌ڕێوه چوو.
به‌شداربووانی ئه‌و دوو چالاكییه به له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی كوردی و وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “بژی به‌رخۆدانی ژنان“، پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانی ژن” و “ژن،ژیان،ئازادی“، سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیایان له ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان له بواری مافی مرۆڤ بوون. به‌شداربووان هه‌روه‌ها سه‌ركوتی ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بوون.