114
					
					
                    
						                    
                
            
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كارمه‌ندانی جیهادی كه‌شاوه‌رزی ئیلام بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون. به وته‌ی خۆپێشانده‌ران، پێرسۆنێلی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دوكتۆراوه ته‌نیا ١٠ بۆ ١٢ ملیۆن تمه‌ن وه‌رده‌گرن كه سێ هێنده كه‌متر له هێڵی هه‌ژاریه.