12
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، به هه‌زاران هاووڵاتی له سه‌رانسه‌ری كوردستان مه‌راسمی هاتنه پێشه‌وه‌ی نه‌ورۆزی ئازادییان به وتنه‌وه‌ی درووشم و شایی و هه‌ڵپه‌ركێ پیرۆز كرد.
به پێی ئه‌و وێنە و ویدئویانەی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، هاووڵاتیان سه‌ره‌ڕای گوشارەکانی كۆماری ئیسلامی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز له كوردستان، له گونده‌كانی “سونه‌ته” و “قه‌ڵا كۆن“ی شارستانی سه‌قز، “سیسێر“ی سه‌رده‌شت” و “قه‌ڵاواری” سه‌رپێلی زه‌هاو، به جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه ئاگری سه‌ركه‌وتنیان هه‌ڵكرد و به سه‌ما و هه‌ڵپه‌ركێ ده‌نگی ئازادی خوازی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان به‌رز كرده‌وه.