پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سه‌پاندنی ٥ ساڵ سزای زیندان به‌ سه‌ر كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ ناوی “ئالان محه‌ممه‌دی” له‌ لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ به‌ ٥ ساڵ به‌ندكران و ٦ ملیارد جه‌ریمه‌ی نه‌قدی مه‌حكوم كرا.

به‌ پێی ئه‌‌و ڕاپۆرتانه‌ی بە دەستمان گەیشتووە، ناوبراو مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٤٠٢، بە تەقەی  هێزه‌كانی پارێزوانی سنووره‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی هه‌نجیران له‌ كاتی كۆڵبه‌ریدا به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێت و پاشان به‌ دانانی بارمته‌ی ٨ ملیاردی به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد ده‌كرێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *