12
ڕۆژی هه‌ینی ١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازكانی كوردستان له سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، دایكانی دادخواز له شاره‌كانی سنه، سه‌قز، بۆكان، دێولان و كرماشان له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌ته‌وه و چالاكانی مه‌ده‌نیش مه‌زاره‌كانیان گۆڵباران كردووه. بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی كوردستان مه‌راسیمی نه‌ورۆزیان له سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان به‌ڕێوه بردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه قه‌د تاوانباران نابه‌خشن و ئه‌و سیته‌مه‌ی له حه‌قیان كراوه قه‌د له بیر ناكه‌ن.