پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

هه‌ڕه‌شه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ هاووڵاتیان له‌ پارێزگای ئیلام

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پاش به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ چه‌ند ناوچه‌ی پارێزگای ئیلام، ده‌یان هاووڵاتی له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه‌بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه‌ و هه‌روه‌ها هاووڵاتیێكی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. هاووڵاتیێك به‌ ناسناوی “فه‌رزاد عه‌بدی” خه‌ڵكی گوندی پاڵه‌، پاش به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ شاری دێلۆران، له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ به‌ توندوتیژیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراوه‌. هه‌روه‌ها ده‌یان هاووڵاتی دیكه‌ به‌ هۆی به‌شداری كردنیان له‌ مه‌راسمی نه‌ورۆزی “ده‌ڕه‌شار“، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ بانگهێشت، لێپرسینه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه‌. 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *