به‌رده‌وامی خه‌باتی بنەماڵەی حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی باوكیان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، بنەماڵەیحه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلووبه‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به‌ ئێعدام، به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خوازیاری راگرتنی حوکمی سێدارەی باوکیان بوون و داوایان لە  نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ کرد  بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی  ئەو حوکمە دژە مرۆڤانەیە هەڵوێستیان هەبێت.

حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلووته‌مەن ۳۹ ساڵ به‌ تۆمه‌تیخه‌باتی چه‌كداری دژ به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامیوئه‌ندامتی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كان، حوكمی ناڕه‌وا و دژه‌ مرۆییانه‌ی سێداره‌ی به‌ سه‌ردا سه‌پێندرا. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو چەندین جار ئەو تۆمەتەی رەت کردوەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net