12
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه، دایكانی دادخوازی شۆڕشی ژینا له شاری سنه بۆ جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه و یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی خۆیان بۆ دادخوازی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان دووپات كرده‌وه.
دایكانی دادخوازی شاری سنه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ڕۆله‌كانیان، ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. دایكانی شۆڕشگێڕی كوردستان له په‌یامێك دا دووپاتیان كرده‌وه كه گوشاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانیان كاریگه‌ر نییه و واز له خه‌بات ناهێنن تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رئه‌كه‌ون.