7
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی زانكۆ به دكتۆر موسته‌فا مێهرئایینیان وت كه له سه‌ر كار ده‌ركراوه و ئه‌بێ هه‌موو چالاكییه‌كانی ڕابگرێت.
كاتێك موسته‌فا مێهرئایین به‌رگری له خۆی كردووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانكۆ بانگی كردووه و به فرمی پێی ڕاگه‌یاندووه كه به‌هۆی نووسینی چه‌ند نامه بۆ خامنه‌یی و ڕه‌خنه‌كانی له ده‌سه‌ڵات، له هه‌موو چه‌شنه چالاكییه‌ك مه‌نع كراوه. هه‌روه‌ها، هۆشدار دراوه‌ته ئه‌و مامۆستای زانكۆیه كه ئه‌گه‌ر درێژه به چالاكییه‌كانی بدات بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی بۆ ده‌ر ئه‌كه‌ن.