4
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گوڵان، سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی ئۆكراینی له شاری دنیپڕۆ له‌لایه‌ن مووشه‌كێكی ڕووسیه‌وه كرایه ئامانج و به‌وهۆیه‌وه ٩ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا.
به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆكراین، هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی دنیپڕۆ كه ٩ قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، ٣٠ شارومه‌ندی مه‌ده‌نی له هێرشه په‌هبادییه‌كانی ڕووسیه له چه‌ند ناوچه‌ی دیكه بریندار بوون. ڕۆژی ڕابردوو ولادیمیر زلنسكی پێشنیاری ترامپ بۆ ڕاده‌ستكردنی كریمه به ده‌وڵه‌تی ڕووسیه‌ی به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكی ئاگربه‌ست ڕه‌د كرده‌وه و “جه‌ی دی وه‌نس” هه‌ڕه‌شه‌ی له زلنسكی كرد كه ئه‌گه‌ر ڕازی به پێشنیاره‌كانی ئه‌مریكا نه‌بێت، ده‌وڵه‌تی ترامپ له دانووستانه‌كانی ئاگربه‌ست دا ده‌كشێته‌وه.