ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گوڵان، هه‌زاران شارومه‌ندی فه‌له‌ستینی دانیشتووی كه‌رتی غه‌زه دژ به گرووپی حه‌ماس خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ بوون.
به پێی ڕاپۆرتی بی بی سی، خۆپێشانده‌رانی فه‌له‌ستینی دروشمی “حه‌ماس بڕۆ ده‌ره‌وه“یان به‌رز كردووه‌ته‌وه و ڕوو له كۆمه‌ڵگای جیهانی وتوویانه: حه‌ماس زبڵدانێكه پڕ له گه‌نده‌ڵی و جه‌نایه‌ت، خه‌ڵكی غه‌زه حه‌ماسیان ناوێت و جیهان ئه‌بێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك وتوووێژ بكات. جێگای ئاماژه‌یه كه خه‌ڵكی غه‌زه، گرووپی حه‌ماس به هۆكاری ئه‌و ماڵوێرانی و ئاواره‌ییه ده‌زانن و بۆ كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه داوای یارمه‌تی له كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ن. به وته‌ی چالاكانی فه‌له‌ستینی، له ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێری ڕابردوودا، به لانیكه‌م ٧٠ فه‌له‌ستینی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا كوژراون و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.