36
ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی فەرهاد محەممەدی ٢٧ ساڵ تەمەن خەڵکی سەقز بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بەقورسی بریندار کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، چەکدارانی ئێران بەبێ هۆشداریپێدانی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرەیان کرۆتە ئامانجی چەکەکانیان.
شیاوی باسە، ناوبراو بەبۆنەی قووڵی برینەکەیەوە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی دەرمانی ڕاگوازراوە.
ق.ش