ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، ئالان محه‌ممه‌دی، كوڵبه‌ری بریندار خه‌ڵكی مه‌ریوان، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا.
شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ئالان محه‌ممه‌دی كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی مه‌ریوان له حاڵێكدا هیچ بارێكی پێ نه‌بووه، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نجیران به سه‌ختی بریندار و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سنه كرا. ئه‌و كۆڵبه‌ره پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران به دانانی وه‌سیقه‌ی ٨ ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا به‌ڵام مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، جه‌له‌سه‌ی داداگاییكردنی به‌ڕێوه چوو و ئالان به پێنج ساڵ زیندان و په‌رداختی شه‌ش ملیارد تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرا. شایانی باسه كه هه‌ر دوو گورچیله‌ی ئالان زیانی به‌ركه‌وتووه و ئه‌بێ به‌رده‌وام دیالیز بكرێت به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و كۆڵبه‌ره برینداره‌ی زیندانی كردووه.