7
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی گوڵان، خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی كرماشان له ئاست نزم بوونی كوالێتی خوراك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی خوێندكارانی ناڕازی، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو به خوێندكاران ئه‌ده‌ن و ئه‌و كرده‌وه ته‌ندرووستی خوێندكارانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. ڕۆژی ڕابردوو ناڕازیان زه‌رفی خۆراكه‌كانیان له نێو مه‌حه‌وه‌تی زانكۆدا فڕێ دا و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری ڕێزگرتن له كه‌رامه‌تی خوێندكاران بوون.