6
ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی بێسه‌روشوێنكراو له شاره‌كانی ئامه‌د، ئێلح، جووله‌مێرگ و ئێزمیر له به‌رده‌م ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی توركیا كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ٦٠ هه‌زار به‌ندكراوی سیاسی له توركیا بوونیان هه‌یه و به‌شێكی زۆر له به‌ندكراوانی سیاسی له ساڵانی ڕابردوو به ئه‌نقه‌ست بێسه‌روشوێن كراون. بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی ونبوو چه‌ند جار سكاڵایان له دژی ده‌وڵه‌ت تۆمار كردووه، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرتووه. بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی باكووری كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان، خوازیاری ڕوونكردنی چاره‌نووسی ئازیزانیان و محاكمه‌ی تاوانباران بوون.