4
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێكۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی سه‌دان تراكتیان دژ به ئێعدام و دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت له سه‌رانسه‌ری شاره‌كانی كوردستان و ئێران بڵاو كردووه‌ته‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه له تراكته‌كانیان دا ڕایانگه‌یاند: له‌م ڕۆژانه دا كه ئاو و كاره‌با نییه، لێوه وشكه‌كانی نیشتمان تینووی شۆڕشه، باڵه‌خانه‌كان تاریك و كز و ماتن، چاره‌نووسی شۆڕش ڕووخانی ڕژیمه و مانه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری كۆماری ئیسلامی به واتای له‌ناوچوونی وڵاته. نا بۆ په‌تی سێداره. بژی ژن،ژیان،ئازادی. مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی.