ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٣١ی گوڵان، به‌در بوسه‌عیدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عوممان ڕایگه‌یاند، گه‌ڕی پێنجه‌می دانووستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی، ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو له ڕۆمی پایته‌ختی ئیتالیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێشتر گه‌ڕی چواره‌می دانووستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران سه‌باره‌ت به پرسی ئه‌تۆمی تاران له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عۆممان به‌ڕێوه چووبوو. دیاریكردنی گه‌ڕی پێنجه‌م له حاڵێكدایه كه ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی له دوایین لێدوانی دا ڕه‌خنه‌ی توندی له ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا گرتووه و عه‌باس عه‌راقچیش، وه‌لانانی توانای پیتاندنی ئۆرانیۆمی وه‌كوو هێڵی سووری كۆماری ئیسلامی ناو بردبوو. ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس ڕۆژی ڕابردوو له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر دانووستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به ئاكام نه‌گات، ئیسڕائیل ئاماده‌یه كه هێرشی بكاته سه‌ر ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.